ناوهڕۆك
بۆیەی نینۆک دوای ١٠ کاتژمێر
لەوانەیه ئەو خانمانەی کە زۆر حەزیان لە بۆیەی نینۆکە و دانیشتوون و ڕەنگە جیاوازەکان تاقیدەکەنەوە نەزانن دوای ١٠ کاتژمێری تر چی بەسەر جەستەیاندا دێت، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە بۆیەی نینۆک بەتایبەت هەندێک براند گۆڕانکاری زۆر دروست دەکەن لەسەر جەستە، لێکۆڵینەوەکە لەسەر ٢٤ خانم کرا کە تەنها دوای ١٠ کاتژمێر لە بۆیەکردن ماددەی کیمیایی زۆر لەناو جەستەیەندا دەرکەوتووە، ئەم ماددە کیمیایانە کە لە وێنیاندا دۆزراوەتەوە (TPP) کە (Triphenyl phosphate)ـە ئەمە ژەهرێکی مەترسیدارە.
Triphenyl phosphate چییە؟
ماددەیەکی کیمیایی ترسناکە، کە یەکەمین هەنگاوی تێکدانی غوودەی جەستەیە، غوودەش کاری هۆڕمۆنەکانی تری بەدەستە و ڕێکیاندەخات، کچان ئاگاداربن کە بۆیەکردن زۆر کێشەیە بۆ تێکدانی هۆڕمۆنەکانی جەستەیان.
نیشانە خراپەکانی ماددەی Triphenyl phosphate
١- کێشە لە غوودەدا
٢- نەزۆکی
٣- ئەگزیمای پێست
ماددەی دیکە
ماددەی دیکەی خراپ کە لەناو بۆیەدا هەیە وەک (ئیسانۆڵ، تۆلۆوین، Dibutyl phathalate)
ئیسانۆڵ
ئەمەش یەکێکە لەماددە زیانبەخشەکانی ناو بۆیەی نینۆک، کە دەتوانێت لە ئاو و هەوادا بڵاوببێتەوە نیشانەکان کە تووشی مرۆڤ دەکات وەک
١- خورانی قوڕگ
٢- ڕەبۆ
٣- کێشەکانی هەناسەدان
ئەم نەخۆشیانە کە لە ڕێگەی ئیسانۆڵەوە دروست دەبن لە جەستەدا دەتوانین بڵێین کە درێژخایەنن
تۆلۆوین
ئەم ماددە کیمیاییە دەتوانێت گەشەی جەستە بوەستێنێت بەتایبەت گەشەی جەستەی منداڵان هەروەها زیانیشی دەبێت بۆ پێست
Dibutyl phathalate
ئەم ماددە کیمیایە خراپترین و مەترسیدارترین ماددەی ناو بۆیەی نینۆکە، کاریگەری ڕاستەوخۆ دەخاتە سەر هۆڕمۆنەکان